ئەمڕۆ پێنجشەممە نەورۆزی 2025، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، پیرۆزبایی لە کوردانی سووریا و لە سەرانسەری جیهان کرد.
لە پۆستێکدا عەبدی ڕایگەیاندووە، “جارێکی دیکە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئاسایش و کادیرانی هێزەکانی پاراستنی خۆسەر و کەسوکاری شەهیدان دەکەین بە بۆنەی نەورۆزەوە”.
ڕوونیشی کردەوە، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە هێمای یەکڕیزی کورد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو پێکهاتەکانی سووریا بە عەرەب، کورد، سریانی، تورکمان، ئاشووری، ئەرمەنی، دەستکەوتەکانیان دەپارێزن و جێگای خۆیان لە سووریای نوێدا گەرەنتی دەکەن.