spot_imgspot_img

سودانی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت” گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەپەیامێکیدا لەتۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارین هاتنەوەی جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خێر، و خوای گەورە بە خێر و خۆشی بیگێڕێت و بەهیوای بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا، کە بەهەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلە تەباکەی بەرەو سبەینێیەکی گەشاوەتر دەڕوات.

سودانی دەشڵێت، نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەکی مەزنمان بیردەخاتەوە، ئەمەش هەموو عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەموو ساڵێک عێراقمان لە خێر و خۆشیدا بێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە