پەکەکە لەڕێگەی میدیا یەکێتی پەیامی نەورۆز و بانگەوازی ئاشتی بە کوردان و ئۆجالان و ائاەردۆگان ئاشکرا دەکات و دەڵێت”پرسی کوردمان بردە سەرمیزی دانوستان”.
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای یەکێتی رایگەیاند، نەورۆز لەهەموو کوردان پیرۆز دەکەین، و ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ ببیتە ئاشتی سەرتاسەری و چارەسەری پرسی کورد لە جیهان.
ئاماژەی بەوەشدا، لەیادی نەورۆزی کوردان ئێمە داوای یەکڕیزی و تەبایی سەرجەم کورد دەکەین، کورد پێویستی بە یەکدەنگی هەیە پێویستمان بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە، بۆ بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد لە جیهاندا.
لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجالان، قەرەیلان ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت دیموکراسی لە تورکیا پێشبکەوێت، بانگەوازەکەیت ئۆجالان لە جیهاندا دەنگی دایەوە، هەرچەندە ئۆجالان لەساڵی نەوەدەکانەوە بیری لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکردەوە، بەڵام زەمینەی لەباری نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، پەیامەکەی ئۆجالان ئاشکرایە و پەکەکە پرسی کوردی بردە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ تورکیا، و ئێمە پێویستمان بەوەیە سەرەتا کۆنگرە پاشان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆمان بدەین و ئاگربەست بە تەواوی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
قەرەیلان جەختیشی کردەوە، ئەم قۆناغە بۆ ئێمە قۆناغێکی پڕ گۆڕانکارییە، ئۆجالان هیچ مەرجێکی نییە و ئێمە پێشوازی لە بانگەوازەکەی دەکەین، و تەنها ئۆجالان دەتوانیت پەکەکە لە چەکدانان ڕازیبکات و پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە.