spot_imgspot_img

کەشناسی: پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ڕۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە باران لە تەواوی ناوچە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دوای نیوەرۆوە کەشەکە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و بروسکە کە هەردوو سەنتەری شاری سلێمانی و هەلەبجەش دەگریتەوە و ئەگەری توزێکی سووک هەیە زیاتر لەناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێم و لە کاتەکانی شەودا کەشەکە تا کاتەکانی بەیانی هەینی تاڕادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بە نزیکەی 4 – 6 پلەى سیلیزى بەخۆوە دەبینن.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی هەرێمی وردستان ڕایگەیاند، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و نمەباران زۆربەی ناوچەکانی بادینان و دهۆک دەگرێتەوە و کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی تری هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان کەمێک بەفر تا نیوەڕۆی دووەم ڕۆژی نەورۆز بەردەوام دەبێت و پاشان کەشی هەرێم بەتەواوی سەقامگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان :21 پلەی سیلیزی

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە