سوپای عێراق ژمارەیەک چەکداری داعشی لە پارێزگەی سەڵاحەدین گەمارۆ دا و یەکێکیان خۆی تەقاندەوە.
ئەمشەو سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگەی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، لیوای 88ی سوپای عێراق لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری چوار چەکداری داعشیان گەمارۆ دا کە هەوڵیان دابوو لە سەر ڕێگەی نێوان ناحیەی سلێمان بەگ و شاخی پەڵکانەی سەر بە خورماتوو بپەڕنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و هێزەکەی سوپای عێراق یەکێک لە چەکدارەکانی کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندەوە، دووانەکەی دیکەش بەرەو چیای پەڵکانە هەڵهاتن.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، سوپای عێراق بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکدارەکەی دیکە، دەستی بە کێوماڵکردنی ناوچەکە کردووە.