هاووڵاتییەک بە هۆی هەڵدێرانی لە خەرەندی ڕواندز بە سەختی بریندار بوو و دوای ڕزگارکردنی نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەرکردن گەیەندرایە نەخۆشخانە.
ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، پیاوێکی تەەمن 60 ساڵ لە خەرەندی خالەڕەش هەڵدێرا کە بەمەبەستی کردنی گژوگیای بەهاری ڕووی لە وشوێنە سەخت کردبوو.
ڕوونیشیکردەوە کە هاووڵاتییەکە لە کاتی پەڕینەوەی لە یەکێک لە شوێنەکان هەڵدێراوە و بەسەختی بریندار بووە.
ڕاشیگەیاند، دوای ڕزگارکردن و هێنانەوەی هاووڵاتییەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە س پۆلیس، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کرا بەمەبەستی چارەسەرکردن.