بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری کوردایەتی و شۆڕشی نوێ عومەری سەید عەلی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتیی بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە لە تەندروستی عومەری سەید عەلی پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
بافڵ تاڵەبانی هەر لەو دیدارەدا “ستایشی رابردووی پاک و درەوشاوەی عومەری سەید عەلی و بنەماڵەکەیانی کرد، کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن، کە لە مێژووی رزگاریخوازی کورددا بە تایبەت شۆڕشی نوێ، جێدەستی کاک عومەر لە نەخشەی سیاسی، خەباتی شاخ و شار، رێکخستن و خۆڕاگریی لە زینداندا دیار و بەرچاوە و هەمیشە بۆ ئێمە مایەی شانازییە”.