spot_imgspot_img

هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەرەو ڕۆشنایی ئومێدی سەرکەوتن دەڕۆین

پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادیی و ژیانەوە و بەهار و بەهات و ئاشتیی و تەبایی و گەشانەوەی گشتییە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامە پیرۆزباییەكەیدا دەڵێت: کورد؛ لە هەر پنتێکی ئەم جیهانەدا بێت؛ ئەو شوێنەش کوردستانە، سەرتان داگیرسێنن، تا نەورۆز لە هەموو شوێنێکی جیهاندا؛ دۆستانە، مرۆڤانە، جوامێرانە؛ دەکەنەوە و هەموو زەوی دەکەنە خۆرێکی داگیرساو.

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بۆ کوردان؛ نەتەوە ڕەسەن و دێرین و جوامێرو فیداکارەکە؛
لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدابن؛ نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان؛ پیرۆزبێت.

نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادیی و ژیانەوەو بەهارو بەهات و ئاشتیی و تەبایی و گەشانەوەی گشتییە، کورد هەمیشە پشتیوانی دیالۆگ و لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکترو پێکەوەژیان بووە، وا بە تێکۆشان و هەوڵی هەمووان؛ بەرەو ڕۆشنایی ئومێدی سەرکەوتن دەڕۆین، بەیەکەوەبوون و هاوخەباتیمان خێراترو بەهێزترو بەرهەمدارتر دەمانگەیەنێتە ئامانجەکانمان.

کورد؛ لە هەر پنتێکی ئەم جیهانەدا بێت؛ ئەو شوێنەش کوردستانە، سەرتان داگیرسێنن، تا نەورۆز لە هەموو شوێنێکی جیهاندا؛ دۆستانە، مرۆڤانە، جوامێرانە؛ دەکەنەوەو، هەموو زەوی دەکەنە خۆرێکی داگیرساو، دەیکەنە پەیام و پەیک و هێمای؛ نیشتمانی گەردونگەرای کوردستان.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە