بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژانی سەرەتای جەژنی نەورۆز باران بارینی بەهاریی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: چەترەکانتان ئامادەبکەن.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له نیوه‌ڕۆی سبەینێ پێنج شەممەوە 20ی3 چڕبونه‌وه‌ی هه‌ور ده‌ست پێده‌كات و له‌سه‌رجه‌م باوچه‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و سۆران و ڕاپه‌ڕین ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه و له‌هه‌ندێ شوێن بڕی بارانه‌كه زۆر باش ده‌بێت.
ئەو شارەزا كەشناسییە وتیشی، “پله‌كانی گه‌رما له 2025/3/20 ده‌ست به‌دابه‌زین ده‌كات و كه‌ش و هه‌وایه‌كی فێنك و خۆش دروست ده‌بێت و خێرایی با چالاك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هه‌یه و بایه‌كه‌ش ناوبه‌ناوە و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی 21 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئه‌و بارانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ببارێت له 4 ملمه‌وە ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 25 ملم باران زۆترین بڕی بارانیش، كه پێشبینی ده‌كرێ ببارێ له سنوری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه شاخاویه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت .
سەبارەت بە كه‌ش و هه‌وای ڕۆژانی نه‌ورۆز وتی، “ڕۆژی هه‌ینی 2025/3/21 ئاسمان هه‌ور و هه‌تاو ده‌بێت له نیوه‌ڕۆ تا ئێواره‌كه‌ی ئه‌گه‌ری بارانی كه‌می به‌هاری ناوبه‌ناو هه‌یه له ( هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ناوچه شاخاویه‌كانی سۆران ) له‌ئێواره‌دا كۆتایی پێدێت و خێرایی با به‌ڕێژه‌ی 20 بۆ 29 كم چالاك ده‌بێت به‌زۆری باكوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌شێكی به‌هاری زۆر فێنكی هه‌یه “.
جەختیشی كردەوە، ڕۆژانی 22و23و24 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ورێكی كه‌م ده‌بێت و خێرایی با ئاساییه به‌ڕێژه‌ی 16كم و پله‌كانی گه‌رما ئاساییه و كەشێكی به‌هاریی دەبێت.
