وەرزی گەشت و سەیرانە و زۆربەمان بۆ چوونە دەرەوە نەوت دەبەین، بەڵام هەندێک حاڵەتی نەخوازراو روودەدات، لەوانە خواردنەوەی نەوت لەلایەن منداڵەوە، چۆن بتوانین ئەمە چارەسەر بکەین، و منداڵەکەمان لە ژەهراویبوون بپارێزین؟
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کە ئەمانەن:
۱- پێویستە ئەو خەڵووزە بەکار بهێنین کە بەئاسانی گڕئەگرێت و پێویستی بە نەوت نیە چونکە خۆی ماددەیەکی تێکەڵ کراوە بە ئاسانی گڕ ئەگرێت.
۲-بەهیچ شێوەیەک نەوت نابێت بکرێتە دەبەی ئاو.
۳-پێویستە دەبەیەک بەکار بهێنین کە ناتوانرێت منداڵ سەرەکەی بکاتەوە.
٤-پێویستە ئەو دەبەیە لەناو زەرفێکی ڕەش هەڵبگیرێت و بە ئاسانی منداڵەکە دەستی پێ نەگات.
ئەگەر منداڵەکە خوا نەکات ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بکەین؟
۱-یەکسەر منداڵەکە لە سەرچاوەی نەوتەکە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێک کە هەوایەکی پاک هەڵبمژێت.
۲-یەکسەر جل و بەرگی منداڵەکە دابکەنەو ئەو شوێنەی نەوتی بەرکەوتووە ئەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.
۳-بە هیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە منداڵەکەت بڕشێنیتەوە ، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵ بدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.
٤- منداڵەکەت یەکسەر ببە بۆ نەخۆشخانە.
ئەگەر سوودت لێی بینی شەیری بکەو انڤایتی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.
