لیژنەی ئامادەكردنی یادی نەورۆز لە سلێمانی بەرنامەی یادكردنەوەی نەورۆز ئاشكرادەكات، كە تیایدا چەند چالاكییەك ئەنجام دەدرێت.
لیژنەی ئامادەكردنی یادی نەورۆز لە سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە بەهۆی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە ڕۆژدا چالاكییان نابێت، بەڵكو لەدوای بەربانگ و ڕۆژوو شكاندنەوە یادەكان دەستپێدەكەن.
بەرنامەی لیژنەی یادەکە:
-شاخەوانی و سەرکەوتن بە مەشخەڵەوە بۆ لوتکەی گۆیژە و کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە بناری چیای گۆیژە کاتژمێر 8:00ی شەو.
– ئاهەنگی شەقامی سالم کاتژمێر 7:00ی شەو.
– ئاهەنگی پارکی ئازادی کاتژمێر 6:30ی ئێوارە.
– ئاهەنگی گردی مامەیارە نزیکەی کاتژمێر 3:00ی نیوەڕۆ.
– چالاکیی رێکخراوی ڤیم فاوندەیشن کاتژمێر 7:30ی ئێوارە تا 12:00ی شەو.
– چالاکیی باخی گشتی کاتژمێر 7:30 تا 11:00ی شەو.
– چالاکیی هۆتێل تایتانیک کاتژمێر 7:00 بۆ 10:00ی شەو.
– چالاکیی دانیا ستی کاتژمێر 7:00ی ئێوارە.
– بازاڕی ناوەندی شار لە هوتێل ڕۆتانا کاتژمێر 7:00ی ئێوارە.
– فێستیڤاڵی فانۆس ماگما سکوێر کاتژمێر 7:00ی ئێوارە.
