spot_imgspot_img

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و خێرایی با زیاد دەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و خێرایی با-ش زیاد دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا سەبارەت بە بارانبارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین هەیە لە کاتی جیا جیا.

دەشڵێت: لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری پروشکە باران هەیە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هاوکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی سێ بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە