وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات، لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی دارایی فیدڕاڵ کرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ١٨ ی 3ی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
پێشتر، هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی تەواو بووە و بە سیستەمی پەیڕۆڵ و دراوەتە وەزارەتی دارایی، کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزار مووچەخۆرە.
وتیشی، “لیستی خانەنشنان، کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە، بە سیستەمی کۆنی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ئامادە ئەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە، بە هەمانشێوە لیستی شەهیدان و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار کەسە هێشتا تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت”.