نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی و پارتی گەیشتنە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ ١٨ی ٣ی ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاند، گەیشتنە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
