spot_imgspot_img

دوای 9 مانگ مانەوە لە بۆشایی ئاسمان، دواجار گەڕانەوە سەر زەوی

ئەو دوو ئەستێرەناسە ئەمریكاییەی 9 مانگ بوو لە بۆشایی ئاسمان گیریان خواردبوو؛ گەڕانەوە سەر زەوی

تیمی بازرگانی ناسا، لە پێگەی فەرمی خۆیان لە (ئێکس) ڕایانگەیاند، ئەو دوو ئەستێرەناسەی لە بۆشایی ئاسمان گیریان خواردبوو ناویان (بەچ ویلمۆر و سونی ویلیامس)ـە و 9 مانگ لەمەوبەر گەشتی بۆشایی ئاسمانیان ئەنجامدابوو.

لە کاتی گەڕانەوەدا تووشی کێشەی دەرپەڕین و جوڵاندنی کەشتیە ئاسمانیەکەیان بوون، بەمەش بۆ ماوەی 9 مانگ لە یەکێک لە وێستەگەکانی بۆشایی ئاسماندا مابوونەوە، دواجار توانیان بەسەلامەتی بگەڕێننەوە سەر زەوی.

جێی باسە ئەمە درێژترین ماوەی گەشتی ئاسمانی نییە لە مێژوودا، لە ڕابردوودا ڤالێری پۆلیاکۆڤ، کەشتیوانی گەردوونی ڕووسیا ماوەی 437 ڕۆژ لە وێستگەی ئاسمانی مابوویەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە