دوابەدوای ڕاپۆرتی دامەزراوەی فەلەكی میسری بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، شارەزایەكی كەشناسی و گەردوونی كورد دەڵێت: ڕەمەزان 29 ڕۆژە و ڕۆژی یەك شەممە 30ی ئازار دەبێتە جەژن.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بینینی مانگ له ٢٨ی٣ی٢٠٢٥ زۆر ئه‌سته‌مه له كاتێكدا قه‌باره‌ی مانگ 1% چونكه ئه‌وكات كاتژمێر 3:27 خوله‌كی ئێواره خۆر ئاواده‌بێت و به‌مه‌ش مانگ نابینرێت و هه‌روه‌ها ٢٩ی٣یش مانگ نابینرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دره‌نگانی شه‌وی ٢٩ی ئازار هیلالی تازه له‌دایك ده‌بێت و ڕۆژی ٣٠ی مانگ قه‌باره‌ی مانگ 2% و به‌چاوی ئاسایی له ئاسمان ده‌بینرێت و دیمه‌نێكی جوانیشی هه‌یه.
وتیشی، “ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ٢٩ ڕۆژه و ڕۆژی شەممە ٢٩ی٣ی٢٠٢٥ ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و ٣٠ی٣ی٢٠٢٥ كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت”.

