بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژانی سەرەتای جەژنی نەورۆز باران بارینی بەهاریی بەردەوام دەبێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستبوونی كه‌شێكی ناسه‌قامگیری باران بارینه‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی دروستبونی ناسه‌قامگیریه‌كه ده‌ریای ناوه‌ڕاسته،, پێشبینیم وایه له دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌وی سێ شه‌ممه بۆ كاته‌كانی پارشێو بارانبارین له‌سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ست پێبكات و به‌شێوه‌ی بارانی ناوبه‌ناوی به‌هاریی ببارێت و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ببێت، بەڵام شێوه‌ی بارانه‌كه لاواز بۆ مامناوه‌نده.
ڕاشیگەیاند، به‌تێپه‌ڕبوونی كات و بۆ سبه‌ی نیوه‌ڕۆی چوار شه‌ممه 2025/3/19 تاوه‌كو ئێواره به‌شێوه‌ی تاوتاو باران و بروسك سنوری سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه بگرێته‌وه و له دره‌نگانی شه‌وی چوار شه‌ممه تا نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه كه‌ش و هه‌وا ئاساییه و پاشان له نیوه‌ڕۆی 20ی3 چڕبونه‌وه‌ی هه‌ور ده‌ست پێده‌كات و له‌سه‌رجه‌م باوچه‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و سۆران و ڕاپه‌ڕین ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه و له‌هه‌ندێ شوێن بڕی بارانه‌كه زۆر باش ده‌بێت.
ئەو شارەزا كەشناسییە وتیشی، “پله‌كانی گه‌رما له 2025/3/20 ده‌ست به‌دابه‌زین ده‌كات و كه‌ش و هه‌وایه‌كی فێنك و خۆش دروست ده‌بێت و سبه‌ی خێرایی با چالاك ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی 25 بۆ 40 كیلۆمەتر و ئه‌گه‌ری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هه‌یه و بایه‌كه‌ش ناوبه‌ناوە و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی 21 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئه‌و بارانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ببارێت له 4 ملمه‌وە ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو 25 ملم باران زۆترین بڕی بارانیش، كه پێشبینی ده‌كرێ ببارێ له سنوری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه شاخاویه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت .
سەبارەت بە كه‌ش و هه‌وای ڕۆژانی نه‌ورۆز وتی، “ڕۆژی هه‌ینی 2025/3/21 ئاسمان هه‌ور و هه‌تاو ده‌بێت له نیوه‌ڕۆ تا ئێواره‌كه‌ی ئه‌گه‌ری بارانی كه‌می به‌هاری ناوبه‌ناو هه‌یه له ( هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ناوچه شاخاویه‌كانی سۆران ) له‌ئێواره‌دا كۆتایی پێدێت و خێرایی با به‌ڕێژه‌ی 20 بۆ 29 كم چالاك ده‌بێت به‌زۆری باكوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌شێكی به‌هاری زۆر فێنكی هه‌یه “.
جەختیشی كردەوە، ڕۆژانی 22و23و24 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ورێكی كه‌م ده‌بێت و خێرایی با ئاساییه به‌ڕێژه‌ی 16كم و پله‌كانی گه‌رما ئاساییه و كەشێكی به‌هاریی دەبێت.
