وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە كارەبای 24 كاتژمێری‌دا هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر لە پارەی مۆلیدە دەدەن.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، لە پڕۆژەی ڕووناکیدا، کە کارەبای 24 کاتژمێری بەو پڕۆژەیە دابین دەکرێت، هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر لە پارەی مۆلیدە دەدەن.
ڕاشیگەیاندووە، دڵنیایی دەدەین، سەدا 90ـی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناکی پارەی زیاد نادەن، بۆیە ئەگەر پارەی پڕۆژەی ڕووناکی لە پارەی ئێستای مۆلیدە کەمتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگ بێت و ژینگەش پیس نەکات، پێویستە لەگەڵ ئەو پرۆژەیە بین و پشتیوانیی بکەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە ئەنجام بگات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی بە مەبەست دەیانەوێت لە بەهای پڕۆژەی ڕووناکی کەمبکەنەوە لای هاووڵاتییان، بە ئامانجی خۆیان ناگەن و وتی: “ئێمە هەمیشە پشتیوانی سەرۆک وەزیران و پڕۆژەکانی دەکەین و بەردەوام دەبین”.
پڕۆژه‌ی رووناكی له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه، له هه‌ولێر 21 گه‌ڕه‌ك سوودمه‌ند بوون و له سلێمانی و دهۆكیش ده‌ستی پێ كردووه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2026 ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كۆتایی به مۆلیده‌كان بهێنرێت
لای خۆشیەوە، فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، لە بارەی نرخی کارەبا 24 کاتژمێری ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی رٍووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، نرخێكی ئه‌زموونین و نرخه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ریان ساغ ببێته‌وه، پاشان به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته نرخی فه‌رمی و كاری پێ ده‌كرێت.
دەشڵێت: “هیچ نرخێكی فه‌رمی بۆ کارەبا 24 کاتژمێری دانەنراوە، ئه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییاندا دەبێت”.
نرخەكەی لە ئێستادا كە بە نزیكەی 150 دینار بۆ كیلۆواتێك كاری پێ دەكرێت و پارەیەكی زۆر بۆ هاووڵاتیان هاتۆتەوە، بۆتە هۆی ناڕەزایی و ڕەخنەی هاووڵاتیان و داوای كەم كردنەوەی نرخەكەی دەكرێت.
