spot_imgspot_img

مەشهەدانی: مووچەی مانگی سێ-ی پەرلەمانتارانی عێراق دەبڕین

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هیچ كارێكیان جێبەجێ نەكردوو، مووچەی مانگی ئاداری ئەندامانی پەرلەمان دەبڕین.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە مانگی ئاداردا بەشداری هیچ دانیشتنێكیان نەكردووە و هیچ كارێكیان جێبەجێ نەكردووە، مووچەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبڕێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكە، راوێژ بە لایەنی یاسایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكەین و فەتواش لە مەرجەعییەتی شیعە و سوننە وەردەگیرێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە