به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، ئەو نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی ڕووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، ئه‌زموونین.
فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، لە بارەی نرخی کارەبا 24 کاتژمێری ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی رٍووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، نرخێكی ئه‌زموونین و نرخه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ریان ساغ ببێته‌وه، پاشان به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته نرخی فه‌رمی و كاری پێ ده‌كرێت.
دەشڵێت: “هیچ نرخێكی فه‌رمی بۆ کارەبا 24 کاتژمێری دانەنراوە، ئه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییاندا دەبێت”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پڕۆژه‌ی رووناكی له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه، له هه‌ولێر 21 گه‌ڕه‌ك سوودمه‌ند بوون و له سلێمانی و دهۆكیش ده‌ستی پێ كردووه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2026 ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كۆتایی به موه‌لیده‌كان بهێنرێت
نرخەكەی لە ئێستادا كە بە نزیكەی 150 دینار بۆ كیلۆواتێك كاری پێ دەكرێت و پارەیەكی زۆر بۆ هاووڵاتیان هاتۆتەوە، بۆتە هۆی ناڕەزایی و ڕەخنەی هاووڵاتیان و داوای كەم كردنەوەی نرخەكەی دەكرێت.
