کارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە خاوەن دوکان و شوێنە بازرگانییەکان و مۆڵەتی 10 ڕۆژیان پێدەدات.

بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری سەرجەم خاوەن شوێن و دوکان و لایەن و جێگا بازرگانیەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە کە تابلۆی رێکلامی بازرگانیان هەڵواسیوە بە ستونەکانی کارەبادا لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژدا هەستن بە لێکردنەوەی”.

دەشڵێت: “بە پێچەوانەوە هەر کەسێک تابلۆ و ڕێکلامە بازرگانییەکەی لە ستوونەکانی کارەبا لێ نەکاتەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە