لە ئاکرێ پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی خنکاند

لە کەمپی ماملیان پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی خنکاند و پۆلیسی ئاکرێش تۆمەت بارەکەی دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەڕایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە تیایدا هاتووە، پۆلیسی کەمپی ماملیان لە ناحیەی گردەسێن کەسێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی هاوسەرەکەی خنکاندووە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئافرەتێک بەناوی (ل. م. ی) تەمەن 29 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ا . ح . ع) تەمەن 37 ساڵ خنکێنراوە، بەڵام ئاماژەی بە هۆی خنکاندنەکەی نەکردووە.

باسی لەوەشکردووە، پۆلیسی کەمپی ماملیان لەگەڵ تیمی لیکۆڵێنەوەی تاوانەکان و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سیپە و بنکەی پۆلیسی گردەسێن و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

باسی لەوەش کردووە، تەرمی قوربانییەکە بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دهۆک کراوە.

ئاماژەشی داوە: “تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسی کەمپی ماملیان دەستگیر کراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە ئاکرێ بە گوێری بەندی (406 ی.س) دۆسییە بۆ تاوانبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سیپە بەردەوامن”.

لە ساڵی 2014 لە کاتی هاتنی داعش بۆ پارێزگای نەینەوا، نزیک 70 خێزانی کوردی مووسڵ، لە کەمپی ماملیان نیشتەجێ کراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە