کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە شەودا بارانبارینی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات و بۆ سبەینێ چوارشەممە، کاریگەری بارانبارین زیاتر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى ناوەڕاست لەسەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان و بەرزەکان بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ناجێگیرى لە کەشى ناوچەکەمان بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەى جیاجیا ئەگەرى هەورە تریشقەو نمە بارانى کەم لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەروەها زیادبوونى خێرایى با کە هەندێ کات دەگاتە سەرووى 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ سنوورى پارێزگاى دهۆک پلەکانى گەرماى نزم دەبێتەوە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى
سۆران: 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى.