بە هۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە جارێکی دیکە نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و بەرزترین ئاست لە مێژوودا.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 17 دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.
هۆکاری ئەم هەڵکشانە نوێیەی نرخی زێڕ بۆ گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری تەشەنەکردنی دەگەڕێتەوە، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر کانزا زەردەکە زیادبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 538 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 629 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 719 هەزار دینار