spot_imgspot_img

ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دێت

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی 11 وەزارەت و شوێن دابەش دەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران دێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن:

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

سەرۆکایەتی پەرلەمان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

سەرۆکایەتی هەرێم

وەزارەتی پێشمەرگە (دیومان و لیواکان)

یەکەکانی 70 و 80

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان

ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش

هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن.

هاوکات شەوی ڕابردوو، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: “ڕۆژی سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد دەنێردرێت و هەموو شتێك تەواو بووە”.

پێشەوا هەورامانی ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە حیسابی ئەوەشمان کردووە ئەگەر بەغدا بیانوێک بگرێت ئێمە پێنج شەش ڕۆژمان لە پێشە بۆ چاککردنی بیانوەکان”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە