spot_imgspot_img

ناوی 54 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای دەكات، ناوی 54 هەزار فەرمانبەری دیکەی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بە میدیاكانی پارتی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ناوی 54 هەزار فەرمانبەری دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.

وتیشی، “لەم هەفتەیەدا ژمارەیەکی دیکەی ناوی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە”.

دەربارەی ئەوەی بۆچی تاوەکو ئێستا لە چەند شارەوانییەک پڕۆسەی تیروپشک بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران نەکراوە؟ وتی: لە سبه‌ی سێ شه‌ممه‌وه‌ داوای ڕاپۆرت دەکەین، دەمانەوێت بەدواداچوون بۆ کێشە هونەرییەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بکەین و پڕۆسەکە خێراتر بکەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوی بەشێک لە فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بڵاو کرایەوە و هەوڵدەدەین کێشەکان بەزوویی چارە بکەین.

لە 27ـی ئاداری 2024، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە