spot_imgspot_img

پێویستە یادی نەورۆز بەشێوەیەكی جیاواز و سەرنجڕاكێش بكەینەوە

سەرۆكی دەستەی گەشتوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەورۆز تەنها جەژنێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ زیاتر ناساندنی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت: پێویستە ئەم بۆنەیە بە شێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش یادبکەینەوە.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، نەورۆز تەنها جەژنێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ زیاتر ناساندنی هەرێمی کوردستان لە رووی مێژووی و سرووشت و شارستانیەت و کلتوور و بوژاندنەوەی ئابووری و کەرتی گەشتوگوزار.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەم بۆنەیە بە شێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش یادبکەینەوە تا لەڕێیەوە بتوانین هەم گەشتوگوزاری ناوەخۆیی پەرەپێبدەین هەمیش سەرنجی گەشتیارانی نێودەوڵەتی رابکێشین و هەرێمی کوردستان وەک شوێنێکی گەشتیاری جیهانی نیشان بدەین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەرتی تایبەت دەکەین هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ تا زۆرترین شوێن لە شار و شارۆچکەکان سیمای نەورۆزیان پێوەدیار بێت و چالاکانە بەشدار بن لە ڕێکخستنی چالاکی جیاواز وەک فێستیڤاڵ، نمایشی کولتووری، میوزیک و هونەر و شانۆ بە ئامانجی رەخساندنی کەشێکی ناوازە و لەبیرنەکرا بۆ گەشتیاران. هاوکات بە پێویستی دەزانین تەواوی دەزگاکانی راگەیاندن لەم باریەوە رۆڵی کاریگەر بگێڕن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە