spot_imgspot_img

سبەی کار لەسەر مەلەفی نەوتی هەرێم دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق هەوڵەکان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ئەمریکا بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم”.

کۆمەڵە، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان و تێچووی هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت، ئەو دوو بەربەستەن لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم.

بەپێی وتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، ئەو قەرزەی کە زیاتر لە ملیارێک دۆلارە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە مانگی ١٠ تاوەکو کۆتایی مانگی ٣ی ٢٠٢٣، تۆمارکراوە کە کرێی گواستنەوەی نەوتە و لەسەر حکومەتی عێراقە و پێویستە ئەو قەرزە بداتەوە، هاوکات ئەو ١٦ دۆلارەش بۆ کرێی کۆمپانیاکان دانراوە، پێویستە گرێبەستێک بکرێت و حکوومەتی عێراق تێیدا بەشدار بێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئێمە یاساکەمان چارەسەر کردووە و تەنیا لایەنی تەکنیکی ماوە، کە پێویستە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوە چارەسەر بکات، چونکە ئەو پرسە لە بەرژەوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستانیشدایە.

سوبحی وتیشی، سبەی وەکو لیژنەی نەوت و غاز ئێمە لە لیژنەی خۆمان لە پەرلەمان لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرھێنان و بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنیکی و بەڕێوەبەری ئابووری و کۆمەڵێک بەرپرسی نەوتی عێراق کە کاریان لەسەر مەلەفی نەوتی ھەرێم کردووە، کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی ماون بەزوویی چارەسەر بکرێن و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

سوبحی جەختیشیکردەوە، ھەوڵێکی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوە ئەمەریکا خۆی لەسەر هێڵە و لە زۆرێک لە کۆبوونەوەکانیشدا بەشداری دەکات و سوورە لەسەر ئەوەی دەست پێبکاتەوە، و دواخستنی ئەو پرسە لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە و پێویستە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە