دۆزینەوەیەکی نوێ پێزانینی توشبوون بە شێرپەنجە ئاسانتر دەکات

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ توانرا زیرەکی دەستکرد بۆ پیشبینی توشبوونەوە بە شێرپەنجەی جگەر بەرهەمبهێنرێت و ناوەندەکەش دەڵێت”؟82 پێشبینییەکەی دروستە”.

ڕۆژی دووشەممە (١٧ی ئازاری ٢٠٢٥) ،، تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای چین (USTC) ئامرازێکی زیرەکی دەستکردیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت پێشبینی مەترسی دووبارەبوونەوەی شێرپەنجەی جگەر بکات بەڕێژەیەکی زۆر، ئەمەش پاش ئەوەدێت کە هەمان تیم لەماوەکانی ڕابردوودا توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری Nature بڵاوکردەوە و تێیدا پێشبینی زیرەکی دەستکریان بۆ دەستنیشانکردنی توشبوونەوە بە شێرپەنجەی جگەری بە وردی تا ٨٢% دیاریکردووە.

سون چێنگ، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت: “ئێمە سیستەمێکی خاڵیکردنمان بە ناوی TIMES پەرەپێدا، کە شێوازەکانی دابەشبوونی فەزایی خانەکانی بەرگری لەناو ژینگەی بچووکی وەرەمدا دەپێوێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “توێژینەوەکە دەریخستووە کە ڕێکخستنی فەزایی خانەکانی بەرگری، نەک تەنها دەرئەنجامە کلینیکیەکان دیاری دەکات، بەڵکو هەندێک جار دەتوانێت کارلێکیش بکات بۆ هەندیک حاڵەتی تایبەت”.

ئاماژەی بەوەشکرد “تیمەکە شێوازێکی نوێی بۆ هەڵسەنگاندنی ژینگەی بچووکی شێرپەنجەی وەرەم دروستکردووە، سیستەمەکە بە بەکارهێنانی نمونەی شانەکانی شێرپەنجەی جگەر ڕاهێنراوە”.

توێژەران وەشانی ئۆنلاینێکی بێبەرامبەری سیستەمەکەیان بۆ هەڵسەنگاندنی شێوازەکانی دابەشبوونی فەزایی خانەکانی بەرگری لەناو ژینگەی بچووکی وەرەمدا بەردەست کردووە، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە سەرانسەری جیهان توێژینەوەی گشتی لەسەر بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان.

یەکێک لەو تیمە پسپۆڕانەی کە پەرەیان بە نەرمەکاڵا نوێیەکە داوە، ڕوونیکردەوە: “ئامانجی ئەم نەرمەکاڵایە دابینکردنی ئامرازێکی بڕیاردانی شۆڕشگێڕانەیە بۆ یارمەتیدانی پزیشکان بۆ باشترکردنی چارەسەرە تاکەکەسییەکان، بەتایبەتی لە شوێنە سنووردارەکاندا”.

شێرپەنجەی جگەر سێیەم هۆکاری سەرەکی مردنە بەهۆی شێرپەنجەوە لە سەرانسەری جیهاندا، کە ڕێژەی دووبارەبوونەوەی دەگاتە 70% دوای نەشتەرگەری، بۆیە پێشبینیکردنی وردی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە زۆر گرنگە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە