وەزارەتی پەروەردەی عێراق ٦ مانگ پلەبەرزکردنەوەی بۆ هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە پێشخست.
وەزیری پەروەردەی عێراق لە گشتاندنێكدا، سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەكەی دەدات بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونانەی داویانە لە پێشخستنی كەرتی پەروەردە و بڕیاریدا بە پێدانی پێشخستن “قدم” بۆ ماوەی 6 مانگ بە فەرمانبەران و مامۆستایان.
ئەمە لەکاتێکدایە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوای زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ مووچەیان وەرگرتووە و لە ساڵی ۲۰۱٦ تا ئێستا، كە ماوەی 10 ساڵە پلەبەرزکردنەوەیان بەبڕیارێکی حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە لەكاتێكدا بە یاسا پلەبەرزكردنەوە دراوە بە فەرمانبەران و مامۆستایان.

