spot_imgspot_img

دروزییەکان کێن؟

دروزییەکان گروپێکن لە ناو وڵاتانی موسوڵماندا، بیروباوەڕیان باتینیە کە لە شیعەی ئیسماعیلییان وەرگرتووە. لە ساڵی 999_1022ک لەسەردەستی فەخرەدین کوڕی مەعنی دووەم، دەسەڵاتیان لە لوبناندا سەپاند.

پێیانوایە حاکم بأمراللە، خودایە (کە خەلیفەی فاتیمیەکان بوو) ، دروزی خۆیان دەدەنە پاڵ (نشتیکن دروزی)، سەرەتای دروستبوونیان لە میسر بووە و پاشان چوونەتە وڵاتی شام، ئەو گرووپە بڕوایان بە کاری نهێنی دینەکەیان هەیە، واتا تەقیە لە دینەکەیان دەکەن و دەیشارنەوە.

دید و دینیان بەو شێوەیەی خودارەوەیە:-

*پێیان وایە حاکم بأمر الله (کە بەخودای دەزانن) نەمردووە، بەڵکو لە غەیبە و دەگەڕێتەوە.

*نکولی لەسەرجەم پێغەمبەر و پەیامەکان دەکەن و بە شەیتان ناویان دەبەن.

* پێیان وایە حەمزە کە رێبەرێکی خۆیانە بریتیە لە مەسیح.

* ڕقیان بەرامبەر هەموو ئاینەکان هەیە بە تایبەتی موسوڵمانی سوننە هەموو شتێکی ئەوان بە حەڵال دەزانن وەک (خوێن و ماڵ و سامان).

* بڕوایان وایە بیروباوەڕی ئەوان هەموو دینەکانی پێش خۆی سڕیوەتەوە، نکوڵی لە هەموو پەرستش و یاسا و رێساکانی ئیسلام.

* هەر کەسێک پەیمانی تایبەت نەنووسێ بە دروزی نازانن.

* پاداشت و سزا لای ئەوان، بڕوایان بە دۆنادۆن “تەناسخی ڕوح” هەیە، واتا (دوای مردنی کەسێک روحەکە دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی ئاژەڵێک، ئەگەر مردووەکە کەسێکی بێ تاوان بوو ئەوا روحەکەی دەچێتە گیاندارێکی بێ زیانەوە ئەگەر کەسێکی خراپ و بەدکار بوو روحەکەی دەچیتە جەستەی ئاژەڵێکی دڕندە و زیانبەخشەوە) ئەوەش بریتیە لە پاداشت و سزای دوای مردن.

* نکوڵی لە وەحی قورئان دەکەن پێیان وایە سەلمانی فارسی قورئانی داناوە.

*مەزهەبەکەیان دەبەنەوە سەر بیروباوەڕە کۆنەکان و شانازیش بەوە دەکەن کە گوایە نەوەی فیرعەون و فەیلەسوفە کۆنەکانی هیندستانن.

* مێژوو لای ئەوان لە ساڵی 408 کۆچیەوە دەست پێدەکات، کە ئەو ساڵەیە حەمزەی بە رێبەر و حاکم بأمر اللەی بە خودا ڕاگەیاند.

* قیامەت لای دروزییەکان ئەوەیە کە حاکم دەگەڕێتەوە دونیا و رێبەریان دەکات بۆ روخاندنی کەعبە، ئەوکات بە جارێ موسوڵمانان تێکدەشکینن.

* پێیان وایە حاکم پێنج پێغەمبەری ناردووە ئەوانیش (حەمزە – ئیسماعیل – محمد الکلمة – أبو الخیر – بەهاء).

* ژنهێنان جگە لە خۆیان بە ناڕەوا و حەرام دەزانن.

* کچانیان بێبەشدەکەن لە میرات.

* ئاساییە هاوسەرگری لە نێوان خوشک و برای شیری

* قسەی زۆر ناڕەواو خراپ دەرهەق بە هاوەڵان دەکەن وە پێیان وایە “فحشاء و منكر” بریتییە لە ئەبوبەکرد و عومەر خودا لێیان ڕازی بێت.

* باوەڕیان بە حەج و ڕۆژووگرتن نییە، بەڵکو سەردانکردنی (خلوة البياضة) بە حەج دەزانن.

* فیساگۆرس بە رێبەری ڕوحی خۆیان دەزانن.

#سەرچاوە

دەوڵەتی عوسمانی / د. عەلی محەمەد سەڵابی

وەرگێڕانی: شێروان عەبدولڕەحمان

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە