spot_imgspot_img

هەرێمی کوردستان ناردنی داهاتی ناوخۆی بۆ بەغداد کەمتر کردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ئەو پارەیەی کەمکردەوە کە وەک داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدادی دەکات و پەرلەمانتارێکیش دەڵیت، بەغداد بە 51 ملیار ڕازی نەدەبوو ئێستا هەرێم 48 ملیاری بۆ ناردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2025 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق کە بڕەکەی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینارە.

ڕوونیشیکردەوە کە پارەکە بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

لایخۆشیەوە سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ مانگی دوو لەداهاتی ناوخۆ 48 ملیار و 722 ملیۆن دیناری خستە سەر حسابی بەغداد. بەغداد بۆ مانگی یەک بە 51 ملیار ڕازی نەدەبوو، هەرێم بۆ مانگی دوو 48 ملیاری ناردووە.

کەمیی بڕی داهاتی نانەوتی یەکێک بوو لەو کێشانەی کە ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دواخستبوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە