لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، شاندی دەم پارتی سەردانی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست و پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوانی تورکیا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، تونجەر باکرهان و توڵای هاتیمئۆغوڵاری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست “مەهەپە” دەکەن و پاشان لەگەڵ پارتی داد و گەشەپیدانی فەرمانڕوا کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکان لە بینای پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچن.
چاوەڕوان دەرکرێت شاندی دەم پارتی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش بکەن، هەرچەندە پێشتر ئەردۆغان ئامادەیی بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکە دەربڕی، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
ئەم کۆبوونەوانە لە چوارچیوەی هەوڵەکانی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیادا دێن.
چاوەڕوانیش دەکرێت شاندی دەم پارتی بەر لە نەورۆز جارێکی دیکە سەردانی ئیمرالی بکەنەوە و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بکەوێت.
سەرچاوەکانی باکووری کوردستان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەددا، پەیامێکی ئۆجالان بخوێندرێتەوە.
