کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی شەپۆلی بەفرو بارانبارینی لە ناوچە شاخاوییەکان ڕاگەیاند و دەشڵێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.
دەشڵێت: “سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکوور لەگەل کەمێک بەفر بارین، لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندی جار هەورە بروسکەو تاوە بارانیشی لەگەڵ دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی