دلێر محمود ڕه‌زا
كاره‌ساتی (16/ 3/ 1988) به‌ڵگه‌یه‌كـی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ بوو كه ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسی دژ به خه‌ڵكی بێ تاوانی كوردستان به‌كاریهێنا . خاڵێكی سه‌ره‌كـی له ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌ندكانی بڕیار و میدیایی جیهانی سه‌باره‌ت به تاوانباری ئه‌و ڕژێمه.
به‌ڵام نه‌توانراوه وه‌ك گه‌وره‌یی تاوانه‌كه بیخه‌ینه خزمه‌تی دۆزه‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بچوكـی كاركرا له‌سه‌ر ئیش و ئازاره‌كانی و تێكه‌ڵكردنی به بیروبۆچونی سیاسی هه‌ر ساڵێك مۆركێكی به‌سه‌ردا زاڵ بوو. كۆنه‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان و چیرۆكـی شه‌هید بوون و ده‌ربازبوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه پلانی بۆردوومانكردنی شاره‌كه به‌جۆرێك دانرابوو كه له( 70 – 80% ) خه‌لكه‌كه‌ی شه‌هید بكرێت . له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕووداوی تر و كاری نامرۆڤانه كه ناتوانین لێره‌دا باسی بكه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاده به‌گه‌وره‌یی بهێڵینه‌وه بۆ نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی بمێنێته‌وه ،حكومه‌تی ئێستای عێراق كه میراتگری ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌یه كه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه : به‌ڵام تائه‌مڕۆ ته‌نها كارێك ئه‌نجامی داوه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بچووكه و هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئه‌نجام نه‌داوه.
نه‌بریاری به‌پارێزگاری بوونی به شایسته ده‌زانن ، به‌ئه‌ركـی خۆی هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی له‌گه‌شه‌پێدان ژێرخانی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ناوچه‌كه. نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كـی دیبلۆماسی بۆ رێكخستنی سه‌ردانی باڵێوز و شانده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌م شاره.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م یاده به‌گه‌وره‌یی بھڵینه‌وه پێویسته له‌سه‌ر خۆمان:
1- سەرەتا بە پرسیارێک دەست پێ دەکەم [ ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە کە ئەم یادە بکەینە یادێـکی نیودەڵەتی؟] کە ئێستا دەرگای دونیا بە ڕوومانداکراوەتەوە، ژمارەیەکی باش لە وڵاتانی دونیا کۆنسڵخانەیان ھەیە لە کوردستان، لەگەڵ بوونی نوێنەرایەتی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا گەورەکانی ووڵاتان، بكرێته یادی نیۆدەوڵەتی کیمیابارانی ھەڵەبجە داوا له ( UN ) بكرێت ئه‌و ڕۆژه بكرێته ڕۆژی جیهانی له‌ناوبردنی چه‌كی كۆكوژ.
2-چەند ساڵە ئەم یاده دەکرێتەوە، بەڵام ھەتا ئێستا ئەم یادە شێوەیەکی چەسپاوی وەرنەگرتوە کە ئەو کەسانەی کە میوانن بە بەرنامەکان نازانن و ئاسانکاری ناکرێت بۆ ببین و بەشداریکردن له چالاكییه‌كاندا.
3 – ئەنجامدانی کۆنفراسێک به‌بەشداری کەسانی پسپۆر‌و ھونەرمەند و کاڕگێڕی و کەسوکاری شەھیدانی تێدا چوارچێوه‌یه‌كـی هونه‌ری به‌رز بۆ یادەکە دابنرێت، چۆنیەتی ڕیکخستنی ئەنجامدانی مەراسیم و چالاکییەکان.
4- له رۆژی ( 15 / 3 ) دا: بوونی لیژنه‌ی پێشوازی له ده‌روازه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه چالاكییه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌رجه‌م میوانه‌كان و دابه‌شكردنی هێمایی سه‌رسنگی یاده‌كه به ژماره‌یه‌كی زۆر ئاماده بكرێت كه زۆرینه‌ی به‌شداربووان بیده‌ن له‌سه‌ر سنگیان.
5- دابینكردنی خزمەتگوزاری وەک ئاو خواردن و شوێنی حەوانە بۆ بەشداربووان و میوانەکان ( دانانی چادری گه‌وره له ده‌وروبه‌ری مۆنۆمێت ) دەکرێت ئەمەش بە ھاوکاری حکومەت و رێکخراوەکان و کەرتی تایبەتی بێت.
6- رێكخستنی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه له پشتی مۆنۆمێنته‌كه و سته‌یجیكی گه‌وره دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان مه‌راسیمه‌كه ببنین، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێته قه‌ره‌باڵغی و زوویر بوونی ژماره‌یه‌ك له میوانه‌كان.
7- نۆژه‌نكردنه‌وه و گه‌وره‌كردنی ( یادگاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه). به‌هیوای ئه‌وه خه‌ڵكی شار‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌شداریكردن و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م كۆسته‌ی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ده‌م بانگه‌وازی لیژنه‌ی باڵای یادی ( 16 / 3 ) بێن.
