spot_imgspot_img

کەشوهەوا گۆڕا و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی وتووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت بە ڕێژەى یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە