قوباد تاڵەبانی: یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە بۆنەیەکە بۆ بیرکردنەوە لە مێژوومان

لە ساڵیادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوون و مێژوومان.

قوباد تاڵەبانی، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە: یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و مێژوومان.

دەشڵێت: “بۆنەیەکن بۆ تێڕامان لەو کارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە و بۆنەیەکیشن بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنوسیمان وەک گەلی کورد بەبێ جیاوازی”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە