spot_imgspot_img

وادەی هاتنی iphone17 و جۆرەکانی ئاشکرا کرا

زانیارییە دزەپیکراوەکان وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن 17 و پاشکۆکانی بڵاودەکاتەوە و ئەمساڵ سوپرایزی گەورەی تێدایە.

کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ نمایشکردنی زنجیرەی ئایفۆن 17 لە نیوەی دووەمی ساڵی 2025 کە مۆدێلەکانی ئایفۆن 17 و ئایفۆن 17 Air و ئایفۆن 17 پرۆ و ئایفۆن 17 پرۆ ماکس لەخۆدەگرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی Mashable، دوایین دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایفۆن 17 Air دەبێتە تەنکترین مۆبایلی ئەپڵ تا ئێستا و جێگەی مۆدێلی پێشووی پڵەس دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی شرۆڤەکاری بەناوبانگی Ming-Chi Kuo، ئەستووری مۆبایلەکە بە لێدانی کامێراشەوە 9.5 ملم دەبێت، لەکاتێکدا تەواوی مۆبایلەکە 5.5 ملم ئەستووری دەبێت.

تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکان بۆ ئایفۆن 17 Air :

  • دیزاینێکی نایاب بە چوارچێوەیەکی تیتانیۆم، بە بەراورد بە چوارچێوەی ئەلەمنیۆم لە باقی مۆدێلەکانی زنجیرەکەدا.
  • شاشەی OLED 6.6 ئینج بە ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز، و تایبەتمەندی Dynamic Island.
  • کامێرای پێشەوەی 24 مێگاپێکسڵ، و یەک کامێرای دواوەی 48 مێگاپێکسڵ.
  • پشتگیری لە تۆڕەکانی 5G و تەکنەلۆژیای وای فای کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە.
  • پڕۆسێسەری A18 یان A19 بە ڕامی 8 گێگابایت، و پشتگیری لە تایبەتمەندیەکانی Apple Intelligence دەکات.

هەروەها دزەپێکراوەکان ئاشکرای دەکەن کە نرخی ئایفۆن 17 ئەیر لە نێوان 1299 بۆ 1500 دۆلار دەبێت، و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا کۆمپانیای ئەپڵ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم مۆبایلە ئاشکرا بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە