وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕێنمایی بۆ ڕۆژووەوانان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: بە خواردنی خورما و خواردنەوەی ئاو بەربانگ بكەرەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕێنماییەكەیدا دەڵێت: خورما ڕاستەوخۆ و بەخێرایی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بەرز دەكاتەوە ، بەمەش ووزە بە لەش دەبەخشێت و هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە كانزاكان وەك پۆتاسیۆم و ئاسن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاو یارمەتی دەدات لە دووبارە شێداربوونەوەی لەش و ئامادەكردنی كۆئەندامی هەرس بۆ وەرگرتنی خواردن و خوێ كانزاییەكان بە جەستە دەبەخشێت.