دوای ئەوەی پەرلەمان و حكومەتی عێراق لە خشتەی پشووە فەرمییەكانیاندا دانیان بە كیمیاباران كردنی هەڵەبجەدا نا و ئەو ڕۆژەیان كرد بە پشوو، حكومەتی هەرێم ڕەتی كردەوە ئەو ڕۆژە پشوو بێت و دەڵێت: “دەبێت پەرلەمانی كوردستان پێداچوونەوە بكات” ئەمەش ناڕەزایی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و پەرلەمانتارانی لێكەوتەوە و پەرلەمانتارێك دەڵێت: حكومه‌ت بۆ پشوو چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانه، به‌ڵام بۆ زیادكردنی پاره‌ی كاره‌با و بە ئەهلی كردنی كەرتی گشتی پێویستیان بە پەرلەمان نییه.
بوخاری جه‌میل، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “بۆ گۆڕانكاری له پشووه‌كان حكومه‌ت ده‌ڵێ ده‌بێ چاوه‌ڕێی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌س بۆ زیادكردنی پاره بۆ كاره‌با و به ئه‌هلیكردنی كه‌رتی حكومی پێویستیان به په‌رله‌مان نییه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده نووسیویشیه‌تی: “ئه‌ی سوبحانه‌ڵا چ حكومه‌ته‌كی گوێرایه‌ڵمان هه‌یه”.
حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی یادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه بڕیاری دا سبه‌ینێ 16ی ئادار له ته‌واوی عێراق پشووی فه‌رمی بێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو بیكاته پشوو.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌وباروه نووسیویه‌تی: “هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بۆنه و یاد و ڕۆژانی پشووه فه‌رمییه‌كانی ساڵنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌ت ناكرێت تا په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و بڕیاری نوێی بۆ ده‌رده‌كات”.
لای خۆشیەوە، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند، وەک نوێنەری هەڵەبجەییەکان لە پەرلەمانی عیراق نیگەرانیین لەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم کەرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەی وەک پشووی فەرمی رەتکردەوە، لەکاتێکدا لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق پشووی فەرمییە”.
دەشڵێت: “چاوەڕوان بووین سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەم ساڵیادەدا بە خزمەتگوزاری و پرۆژە و هاوکاریکردنی کەسوکاری شەهیدان لەگەڵمان ئەم یادە تاڵە بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە دیارە پێیان ڕەوا نیە، ڕۆژێک کە پێنج هەزار کەس تێیدا شەهید بووە، وەک پرسێکی نیشتمانی ساڵیادەکەی بکاتە پشووی فەرمی”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان بووین سەرۆک وەزیران سەرجەم وەزیرەکان ڕاسپێرێت، کە لەو ڕۆژەدا لە هەڵەبجە بن و بەشداری ئەو ماتەمینیە بکەن، بێگومان بە ئامادە بوونی خۆیەوە، بەڵام جێی نیگەرانییە ئەگەر ئەو پشووە لەلایەن هەر لایەنێکەوە هەوڵدرابێت بکرێتە پشوو، وەک پرسێکی حزبی لێبڕوانێت.
چرۆ حەمە شەریف وتیشی:” هەر لەسەرەتاوە نیەتی حکومەتی هەرێم لە بارەی پشووەکەوە دیار بووە، بە مەبەست ڕۆژی 16ی3ی بۆ دابەشکردنی مووچەی وارسی شەهیدان دیاریکردووە، بۆئەوەی لەو رۆژەدا پشوو نەبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵی ڕابردوو لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لەسەر داوای ئێمە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕی دوو ملیار دیناری بۆ دروستکردنی پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە تەرخان كرد و ئێستا پڕۆژەكە تەواو بووە و لە ساڵیادی كیمیاباراندا سبەینێ دەكرێتەوە.
هاوكات، كاروان خۆشناو، وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری خۆی دەپرسێت: ئەی بۆ … بابەتەکانی تر نا گەڕێنەوە بۆ پەرلەمان؟
نووسیویشیەتی، “لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە حکومەتی عێڕاق کردی بە پشوو ، لێرەش دەڵێن : تا پەرلەمانی کوردستان بەپێی دەستەڵاتەکانی خۆی پێداچونەوەی بۆ دەکات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەکات”.
دەشڵێت: ئێ زۆر چاکە دەمادام نڕخەکانی ئەمانەش ببەن بۆ پەرلەمان و دانیشتنی لەسەر بکەن ئینجا جێ بەجێیکەن: (نڕخی کارەبا، بەنزین، باج و دەرامەت، کامێڕای خێرایی هاتووچۆ، فەحس و هەزە، پارەی خۆڵ و خاشاک، پارەی قتعە و ستاند و هتد ….).