سه‌رۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر بڕیاریدا مووچەیەكی زیادە وەك جه‌ژنانه بداته فەرمانبەران و خانەنشینانی مه‌ده‌نی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر له نووسراوێكدا بڕیاریداوه بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بڕێك هاوكاری دارایی بۆ كارمەندانی كەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) كە هاوتای كۆی مووچەی مانگێك بێت خه‌رج ده‌كات.
هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، هاوكارییەكە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەگرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هاوكارییەكە كارمەندانی هەمیشەیی و كاتی و ئەوانەش دەگرێتەوە كە بەكرێی ڕۆژانە كاردەكەن، هاوكارییەكە لە هەمو باج و لێبڕینێكیش دەبەخشرێت.

