پزیشکێکی پسپۆڕی بواری زانست خۆراک نهێنی زیادبوونی کێشی بەشێک لە ڕۆژووەوانان دەخاتەڕوو و دەڵێت ئەم کەسانە هه‌رچه‌نده به‌ڕۆژوون، به‌ڵام کێشیان زیاد ده‌کات.
کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین هۆکاره‌کانی زیادبوونی کێش بەم جۆرە دەخاتەڕوو؛
۱ ـــ که‌می جوڵه وسستی و وه‌رزشنه‌کردن له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو، دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به دیار ته‌له‌فزێۆن مۆبایل و کۆمپیوته‌ره‌وه شه‌وانه به به‌رده‌وامی.
۲ ـــ خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به وزه، وێنه‌ی برنج و شله و گۆشت و ناوساجی، خواردنی سوورکراوه و شیرینی .
۳ ـــ خواردنه‌وه باوه‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ک؛ شه‌ربه‌تی مێوژ هه‌موو ڕۆژێک .
٤ ـــ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش .
٥ ـــ نه‌خواردنی سه‌وزه و میوه یان که‌مخواردنی .
٦ ـــ زۆر خواردنی خورما و میوەی وشکراو .
۷ ـــ پارشێو نه‌کردن یان خواردنی چه‌ور و شیرینی و برنج و شله له پارشێودا .
۸ ــــ نه‌خواردنی زه‌ڵاته و سه‌وزه و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه .
۹ ــــ شه‌ونخوونی و نه‌خه‌وتن تا پارشێو .
ئەو پزیشکە پسپۆرەی بواری زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌رچه‌نده مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌لێکی باشه بۆ دابه‌زینی کێش، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش و “قه‌ڵه‌وی ورگ” له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆته دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو .