نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ گەیشتە 3 هەزار دۆلار و ئەوەش بە بەرزترین نرخ لە مێژوودا دادەنرێت.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆنسەی زێڕ گەیشتە 3000 دۆلار و وتی، “یەک ئۆنسەی زێڕ کێشەکەی 31.1 غرامە، واتە 6 مسقاڵ و 1 غرام و 100 سەنت و ئێستا بەهاکەی 30 وەرەقەیە، كە دەکاتە 4 ملیۆن و 440 هەزار.
وتیشی، ” نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 720 هەزار و عەیاری 21 بە 630 هەزار و عەیاری 18 بە 540 هەزار دینارە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای ئۆنسەیەك 100 دۆلار بەرزبۆتەوە و ئەمەش ئەگەری دابەزینەوەی نرخەكەی هەیە.