لە ماوەی ئەم مانگی ڕەمەزانەدا دوو دیاردەی گەردوونی ڕوودەدەن، كە ئەوانیش مانگ گیران و خۆرگیران-ن.
ئەمڕۆ لە ئاسمانی بەشێکی ناوچەکانی جیهان دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە دەببینرێ كە بە “مانگی خوێناوی” ناسراوە، تێیدا مانگ لە ئاسمان بە تەواوی دەردەكەوێ و ڕەنگیشی سوورباوی مەیلەو خوێناوی دەبێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی کە دەکاتە 14ی ئادار، دیاردەی مانگی خوێناوی دەبینرێت لە تەواوی جیهان، لە هەر ناوچە و بە کاتێک دەبینرێت، بەڵام بۆ چەندین رۆژ بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن دادەنرێت، چونکە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، سێبەری زەوی، مانگ دادەپۆشێت، هەر بۆیە مانگ بە سووری خۆی نیشان دەدات.
