سەرجاوەیەک وادەی ناردنی لیست و دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت”پێش 20ـی ئازار لیست ڕەوانە دەکرێت”.
پێگەی”بەغداد ئەلیوم” لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، کارکردن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 3ـی ئەمساڵ بەردەوامە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێت و پێش 20ـی ئازار ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێت، هیوادارین پێش جەژنی ڕەمەزان مووچە دابەشبکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “وەک مانگی پێشوو لیستی مووچەی مانگی شوبات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بەکاردەهێنرێت”.
دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادە بکەن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
