کوڕێک لەلایەن باوەژنەکەیەوە 20 ساڵ زیندانیکراوە

ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بووەهۆی ڕزگارکردن کوڕێک کەماوەی 20 ساڵە لەلایەن باوەژنەکەیەوە لەماڵەوە زیندانیکراوە و پۆلیس دەڵێت”کێشی تەنها 30 کیلۆیە”.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز، لە ئەمریکا باوەژنێک زڕ کوڕەکەی بۆ 20 ساڵ زیندانی کردبوو و بەردەوام ئەشکەنجەی داوە و دواجار بە ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە کوڕەکە خۆی ڕزگار دەکات لەدەستی.

تیمی بەرگریی شارستانیی شارۆچکەی واتەربێری لە ویلایەتی کەنەرێکت، رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەماڵێک، توانرا ژنێکی بەتەمەن رزگاربکرێت، پاشان دەرکەوێت کە زڕ کوڕەکەی خۆی ئاگریی لە ماڵەکەدا بەرداوە تاوەکو لەم ڕێگەیەوە پۆلیس ئاگادار بکاتەوە.

ئەم کوڕە تەمەنی 32 ساڵە و کێشی تەنیا 30 کیلۆیە، لە تەمەنی 11 ساڵییەوە توندوتیژیی بەرانبەر کراوە و لە ژوورێکدا لەلایەن باوەژنەکەیەوە زیندانی کراوە.

جێێ باسە دوای نزیکەی مانگێک لە ئاگرکەوتنەوەکە، پۆلیس دوێنێ چوارشەممە (کیمبەرلی سۆلیڤانی) تەمەن 56 ساڵی بە تاوانی ڕفاندنی مرۆڤ و زیندانیکردن، دەستگیرکرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە