دەستووری نوێ درایە شەرع و واژۆی کرد

جاڕنامەی دەستووری نوێی سووریا کەبۆ قۆناغی راگوزەری پێنج ساڵی ئامادەکرابوو لەلایەن شەرعەوە پەسەند کرا.

ئەمرۆ پێنج شەممە 13ـی ئازاری 2025، لیژنەی لیژنەی داڕشتنی جاڕنامەی دەستووری سووریا، بەئامادەبوونی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و بەشێک لە ئیدارەی حکومەتی ڕاگوزەر، یاداشتی ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریایان پێشکەش بە ئەحمەد شەرح کرد، کەمەبەست لێی دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی نوێیە بۆ قۆناغی راگوزەرە لە سووریا.
بەپێی ڕەشنووسی دەستووری نوێ، ، ئیسلام وەک ئاینی سەرۆکی دەوڵەت دیاریکراوە و پارێزگاری لە ناوی وڵاتەکەی دەکات وەک کۆماری عەرەبی سووریا دەکرێت، هاوکات فیقهی ئیسلامی، وەک سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان دەهێڵدرێتەوە.

هەبەپێی رەشنووسی جاڕنامەی دەستووری سووریا، ماوەی قۆناغی راگوزەر لە سووریا (5) ساڵ دەخایەنێت.

لە جاڕنامەكەدا، جەخت لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادییە سەرەتاییەکان کراوەتەوە، وەک” ئازادی بیروڕاو رادەربڕین، رۆژنامەگەری، راگەیاندن و بڵاوکردنەوە، هەروەها دان بە مافی خاوەندارێتی موڵک و مافەکانی ژنان دەنێت، بۆ بەشداریکردن لە کارو خوێندن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە