ئەمڕۆ فەرمانبەرانی سێ وەزارەت مووچە وەردەگرن

بەدەر لەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ فەرمانبەرانی سێ وەزارەت لە ڕێی “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن.

پرۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.

ڕاشیگەیاند، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ مووچەکانیان لەڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.

فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتانە دوای ئەوەی کورتەنامەیان پێ گەیشت، ئەو کات دەتوانن بچن پارەکانیان وەربگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە