بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕێختەر تایوانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە بەپێوەری ڕێختەر، کەناراوەکانی پارێزگای تایتونگی لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان هەژاند.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ناوەندی فەرمانگەی کەشوهەوای CWB بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی دەکەوێتە دووری ٥٣ کیلۆمەتر پارێزگای تایتونگ، لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

هاوکات لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی پارێزگای تایتونگ و باکووری پارێزگای هوالین هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

دوای بوومەلەرزەکە هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانە گیانیی و ماڵییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە