دەزگای ئاماری تورکیا، ئاماری فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوونی بە هاووڵاتیانی بیانیی لە مانگی شوباتدا بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، هاووڵاتیانی بیانی هەزار و ٤٥٧ یەکەی نیشتەجێبوونیان لە تورکیا کڕیوە. لەسەر ئاستی ساڵ فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیە بیانییەکان لە مانگی شوباتدا سەدا ٢١،١ کەمی کردووە، لە هەمان مانگدا تێکڕای فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان سەدا ١،٣ بووە.
ئیستانبوڵ پلەی یەکەمی پارێزگاکانی تورکیای گرتووە لە فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیانی بیانی کە ٥٣٩ یەکە بووە، پاشان ئەنتاڵیا بە ٥٠٣ و مێرسین بە ٨٩ یەکەی نیشتەجێبوون دێن.
لە مانگەکانی کانوونی دووەم-شوباتدا، فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە بیانییەکان بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو سەدا ٢٣،١ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ سێ هەزار و چوار.
بەپێی نەتەوەکان، ڕووسەکان زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە. لە مانگی شوباتدا هاووڵاتیانی ڕووسیا ٢٥٦ یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە. دوای ئەو هاووڵاتیانی ئێران دێن کە ١٣٣ یەکەیان کڕیوە، پاشان هاووڵاتیانی عێراق کە ٩٩ یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە.
